سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر خاڵێکی پەکەکە

چەند چەکدارێک دەستگیرکران
ئەو چەک و تەقەمەنییەی دەستی بەسەردا گیراوە
ئەو چەک و تەقەمەنییەی دەستی بەسەردا گیراوە

K24 - هەولێر

سوپای عێراق لە شنگال هەڵیکوتایە سەر خاڵێکی "یەبەشە"ی سەر بە پەکەکە و دوو چەکداری دەستگیرکرد.

بەگوێرەی زانیاری چەند سەرچاوەیەکی میدیاکانی عێراق "هێزێکی سوپای عێراق هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگایەکی یەكینەكانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە)ی سەر بە پەکەکە لە شنگال".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوو چەکداری پەکەکە دەستگیرکران و ژمارەیەک چەکداری دیکە توانیویانە بەرەو شوێنێکی نادیار رابکەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئۆپەراسیۆنی سوپای عێراق لە شنگال بەردەوامە بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی پەکەکە لەو ناوچەیە".

چەند رۆژێکە گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی سەر بە پەکەکە هاتووەتە ئاراوە، چەند لایەن و سەرکردەیەکی عێراقیش جەختدەکەنەوە لەپێناو گێڕانەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچەکە پێویستە هێزەکانی سەر بە پەکەکە وەدەربندرێن.

ئەو چەک و تەقەمەنییەی دەستی بەسەردا گیراوە
ئەو چەک و تەقەمەنییەی دەستی بەسەردا گیراوە