ئێران 753 هه‌زار په‌نابه‌ری نایاسایی گه‌ڕاندۆته‌وه
K24 – هه‌ولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی ساڵێكدا 753 هه‌زار په‌نابه‌ری نایاسایی بۆ وڵاته‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه كه ولاتي ئێران وه‌ك رێره‌وێك بۆ چوونه ئه‌وروپا به‌كار دێنن.
یاریده‌رده‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئێران بۆ كاروباری ئه‌منی رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو 753 هه‌زار كه‌س بۆ وڵاته‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه، كه به شێوه‌ی نایاسایی هاتبوونه ناو سنووری ئێرانه‌وه. حوسێن زه‌لفه‌قاری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمیسه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ كاروباری په‌نابه‌ران وتی ئێران خاوه‌ن گه‌وره‌ترین حه‌شیمه‌تی په‌نابه‌رانه له ماوه‌ی درێژخایه‌ندا، كه ده‌گاته نزیكه‌ی چوار ده‌یه و تێچوونێكی زۆری هه‌بووه.
هه‌روه‌ها وتی له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو، هه‌وڵێكی زۆریان داوه بۆ پێشیگرتن به هاتنه ناوه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، كه ئامانجیان رۆیشتنی بۆ ئه‌وروپا بووه. هه‌ر له ساڵی رابردوو 753 هه‌زار كه‌سیان بۆ وڵاته‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتبوونه ناو سنووری ئێران و ده‌یانه‌ویست به‌ره‌و ئه‌وروپا بچن.
ئێران بۆ كۆچبه‌رانی وڵاتانی ئه‌فغانستان، به‌نگلادیش و پاكستان و هه‌ندێ وڵاتی تری ناوچه‌كه ده‌روازه‌یه‌كه بۆ چوونه ئه‌وروپا كه ساڵانه به هه‌زاران كه‌س له سنووری ئێرانه‌وه به نایاسایی ده‌گه‌نه توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا كۆچ ده‌كه‌ن.