ترەمپ: ئەگەر هەژمارەکەشم چالاك بکرێتەوە ناگەڕێمەوە تویتەر

K24 - ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، ناگەڕێتەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، تەنانەت ئەگەر دوای کڕینەوەی تۆڕەکە لەلایەن ئیلۆن مهسکەوە هەژمارەکەشی چالاك بکرێتەوە.
ترەمپ لە لێدوانێکی بۆ ماڵپهڕی فۆکس نیوز ئاشکرای کرد، ناگەڕێتەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و هەژمارەکە بەکار ناهێنێتەوە. گوتیشی: بۆ خۆی کار لەسەر پێگەی "تروس سۆشیال"ی نوێ دەکات.
هیواشی خواست بە کڕینەوەی تویتەر لەلایەن مهسکەوە چاکسازی ئەنجام بدرێت، چونکە کەسێکی چاکە، بەڵام ئەو بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی تروس سۆشیال.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژهی بهوهش كرد، لە حەوت رۆژی ئایندە هەژمارەکەی لەسەر سەکۆی تروس سۆشیال چالاک دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، سەکۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیان بە بەهای 44 ملیار دۆلار لەلایەن ئیلۆن مهسك سەرمایەداری بە ناوبانگی ئەمهریکا و خاوەنی کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس کڕدراوەتەوە.