به فه‌رمی یانه‌ی زاخۆ راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد
یانه‌ی زاخۆ پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له كلاسیكۆی خولی نایابی عێراق راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد.
یانه‌ی زاخۆ دوای شكسته‌كه‌ی یاریی رابردوویان به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با، بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهیێلی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان دا كه حه‌وت یاریی بوو له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی هیچ سه‌ركه‌وتنێك بۆ زاخۆ تۆمار بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 نیسانی 2022، كارگێری یانه‌ی زاخۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند له نێوان چه‌ندان به‌ربژێر بڕیاریاندا فیراس خه‌تیبی راهێنه‌ری سووری ده‌ستنیشان بكه‌ن.
فیراس خه‌تیبی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، پێشتر وه‌كو هێرشبه‌ر له وه‌رزی 2012 ـ 2013 یاریی بۆ یانه‌ی زاخۆ كردووه، ته‌نانه‌ت یاریی بۆ كۆمه‌ڵێك یانه‌ی كه‌نداو كردووه، له‌وانه یانه‌كانی قادسیه و كوێتی كوێتی، ئوم سه‌ڵالی قه‌ته‌ری، نه‌سڕ و ئه‌لعه‌ربی و چه‌ندان یانه‌ی تر، پێشتر یاریزانی یانه‌ی شینگهای شینوای چینیش بووه.
فیراس خه‌تیب یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی سووریا، دوای ئه‌وه‌ی له 2017 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند بڕیاریدا وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ی كه‌رامه‌ی سووری ده‌ستبه‌كار بێت كه سه‌ره‌تای كاروانی یاریكردنی له‌و یانه‌یه ده‌ستپێكردووه و پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زاخۆش بكات راهێنه‌ری یانه‌ی كه‌رامه بووه.