حه‌لبووسی سه‌ردانی تاران ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی په‌رله‌مانی سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، سبه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك، سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، له‌و سه‌ردانه‌یدا حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئێران كۆده‌بێته‌وه و پرسگه‌لێك تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌ند ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه نه‌خسته‌ڕوو كه بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یدا تاوتوێ ده‌كرێن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاوتوێكردنی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی عێراق و گرێكوێره‌ی ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، له كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌لبووسی بۆ تاران به‌ده‌ر نییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسی له چوارچێوه‌ی شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانی سیاده به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له سه‌ڵاحه‌دین كۆبوونه‌وه و لە دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و كۆسپ و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.
H.B