محەمەد حەلبووسی گەیشتە تاران

حەلبووسی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی کۆدەبێتەوە
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی نیسانی 2022، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری لە پەرلەمان گەیشتنە تاران.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، محەمەد حەلبووسی بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان، ئەمرۆ چوارشەممە، گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران. 

ئاماژە بەوەش دراوە، سەردانەکەی حەلبووسی لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران بووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، حەلبووسی لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکەی چاوی دەکەوێت بە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە.