شارێكی عێراقی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه
K24- هه‌ولێر:
له شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق، ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه نییه، نه‌خۆشی و په‌تا ئه‌و شاره‌ی داپۆشیووه، جیا له پیسبوونی ژینگه، بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سایتی "سه‌وت ئه‌لعێراق" گوندی "بۆسۆف"ـی سه‌ر به پارێزگای زیقار بنكه‌ی ته‌ندروستی و ئاوی خواردنه‌وه و پاكی تێدا نییه، جیا له‌وه‌ی بێ قوتابخانه‌ی مۆدرێنه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سایته، خه‌ڵكی ئه‌و گونده پشتیان به سه‌رچاوه‌ی ئاوی فورات به‌ستووه، بۆ خواردنه‌وه ناشێت، هه‌موو ماڵێك له‌و گونده‌دا تووشبووێكی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 7 كه‌س ته‌نیا له‌و گونده‌دا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سایتی "سه‌وت ئه‌لعێراق" روونیكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووی شێرپه‌نجه له گوندی "بۆسۆف"ـی سه‌ر به پارێزگای زیقار چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن، دانیشتوانه‌كه‌ی داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی عێراقی به زووترین كات به‌هانایانه‌وه بچن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له پارێزگای "زیقار" رایگه‌یاند، به‌هۆی پیسبوونی ئاو و هه‌وا، ناسرییه پڕییه‌تی له تووشبووی شێرپه‌نجه، ته‌نیا له‌و پارێزگایه‌دا له‌ساڵی 2006 ته‌نیا 557 كه‌س تووشی شێرپه‌نجه بوونه‌ته‌وه، له 2019 ئه‌و ژماره بۆ 1602 تووشبوو به‌رز بووه‌وه، تا ساڵی 2020 ژاره‌ی تووشبووی شێرپه‌نجه گه‌یشته 3000 كه‌س له ساڵێكدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له پارێزگای زیقار، ژماره‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه له‌و رێژانه زیاتره، چونكه به‌شێكی زۆریان له تۆماره فه‌رمییه‌كان ناونووس نه‌كراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی زیقار له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، پێویسته به زووترین كات هۆكاری پیسبوونی ژینگه‌ی ئه‌م شاره دیاریبكرێت، كه پسپۆران هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ زێرابه‌كانیی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گوتی: "ئاوی فوڕات كه زۆربه‌ی هاووڵاتیانی زیقار به‌كاری ده‌هێنن، پاك ناكرێته‌وه و كرده‌ی پاڵاوتنی بۆ ناكرێت".