دوای تویتەر.. ئێلۆن مەسک کوێی تر دەکڕێت؟

"من ناتوانم موعجیزە بکەم"
ئێلۆن مەسک
ئێلۆن مەسک

K24 - هەولێر:

ئێلۆن مەسک، دامەزرێنەر و خاوەنی هەردوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا، دوای کڕینی پلارفۆڕمی تویتەر رایگەیاند، جاری داهاتوو کۆکاکۆلا دەکڕم تا کۆکاینەکەی تێبکەمەوە.

سەرەڕای ئەوەی هەندێک جار ئێلۆن مەسک لە تویتەکانیدا گاڵتەئامێزانە و ناڕوون دەنووسێت، بەڵام بەهۆی ئەو سامانە زۆرە و کاریگەریە گەورەیەی لەسەر بازاڕی کار هەیەتی، هێشتا قسەکانی بە هەند وەردەگیرێت.

تویەتەکەی مەسک
تویەتەکەی مەسک

ئێلۆن مەسک لە تویتەکەیدا سەبارەت بە کۆکاکۆلا دەڵێت، "جاری داهاتوو کۆکاکۆلا دەکڕم بۆئەوەی کۆکاینەکەی تێکەمەوە" کە مەبەستی لەم قسەیە ئەوەیە، کۆکاکۆلا دەکڕێت تا بتوانێت چێژەکەی جارانی بۆ بگەڕێنێتەوە.

لو تویتێکی دیکەدا، بە ناونیشانێکی گاڵتەئامێزەوە سەبارەت بە کڕینی زنجیرە رێستۆرانتەکانی ماکدۆناڵند و چاکردنەوەی ئامێری ئایسکرێمەکان، مەسک دەڵێت "گوێبگرە، من ناتوانم موعجیزە بکەم."

تویتی مەسک
تویتی مەسک

بەهای تەواوی کۆکاکۆلا نزیکەی 284 ملیار دۆلاره‌ و کۆی سامانی ئێلۆن مەسک لەم کاتەدا 264.6 ملیار دۆلارە، هەرچەندە بە تەواوی سامانەکەیەوە ناتوانێت لەم کاتەدا کۆکاکۆلا بکڕێت، بەڵام نازانرێت لە داهاتوودا چی روودەدات.

لە کۆتایی 2017 ئێلۆن مەسک لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە زۆر حەزی بە تویتەرە، لەژێڕ ئەم تویتەدا کەسێک پێی دەڵێت بۆچی نایکڕی، مەسکیس لە وەڵامی ئەو کۆمێنتەدا، دەڵێت "بە چەندە؟" ئێستاش دوای نزیکەی پێنج ساڵ لەو تویتە، بە بەهای 44 ملیار دۆلار تویتەری کڕی.

تویتەکەی 2017
تویتەکەی 2017