لاڤرۆڤ هێرشێكی توند ده‌كاته‌ سه‌ر بۆرێل

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانی خه‌ڵكی دیكه‌ به‌ناوبانگه‌

K24- هه‌ولێر:

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا هێرش دەکاتە سەر جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و دەڵێت: بۆرێڵ وەك فەرماندەی گشتی سوپای یەکێتی ئەوروپا قسە دەکات و بیری چووەتەوە، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپایە.

لاڤرۆڤ دووپاتیكرده‌وه‌، "جۆزێف بۆرێل بەناوبانگە بەو جۆرە قسانە بیرۆکەی داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی پارە و سامانی خەڵکی دیکە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئەگەر لەبیرتان بێت، ماوەیەك لەمەوبەر بۆرێل گوتی: قەیرانی ئۆکرانیا پێویستە لەرێگەی سەربازییەوە چارەسەر بکرێت".

هه‌روه‌ها گوتی: "نابێت بۆرێل پۆستەکەی خۆی لەبیر بکات، کە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپایە نەوەك فەرماندەی گشتی سوپای یەکێتی ئەوروپا".

H.B