په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ی ئایار/ مایۆی 2022) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژنامه‌نووس "شیرین ئه‌بو عاقله"، په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره به گوللـه‌ی سوپای ئیسرایل له باكووری كه‌ناری خۆرئاوا كوژراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین، په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره به‌هۆی برینداربوونی به گوللـه‌یه‌كی سوپای ئیسرائیل له شاری جه‌نین گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌سه‌ر شاری جه‌نینیان داداوه و ماڵێكیان گه‌مارۆداوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی فه‌له‌ستینی ده‌ستگیر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی پێكدادان و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌یان فه‌له‌ستینی.
كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره بڵاویكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل ته‌قه‌یان ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كردووه، له‌هه‌مان كاتدا ته‌قه ئاراسته‌ی تیمی رۆژنامه‌وانیش كراوه و گوللـه‌یه‌ك به‌ر په‌یامێره‌كه‌یان كه‌وتووه، كه‌ناڵه‌كه ئاشكراشیكرد، "شیرین ئه‌بو عاقله" جلێكی تایبه‌ت به میدیاكارانی پۆشیووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپای ئیسرائیل ته‌قه‌یان لێكردووه.
"شیرین ئه‌بو عاقله" خه‌ڵكی فه‌له‌ستینه و له ساڵی 1971 له شاری قودس له‌دایكبووه، ده‌رچووی كۆلیژی رۆژنامه‌وانی و راگه‌یاندنی زانكۆی یه‌رموك-ی ئوردنه، ماوه‌ی 25 ساڵه له‌ناو جه‌رگه‌ی جه‌نگ و گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین رووماڵی رووداوه‌كان ده‌كات.