دەست بە كارەكانی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر كرا

هەمواركردنەوەی ماستەرپلانه‌كه‌ جیا لە رێكخستنەوەی گەشەی شار، ره‌چاوی دوو خاڵی گرنگی كردووه‌، كه‌ بریتین له‌ لایەنی ژینگەپارێزی و بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و شیگیهیکۆ سوگیتا، بەڕێوەبەری ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی كۆمپانیای جایکای ژاپۆنی
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و شیگیهیکۆ سوگیتا، بەڕێوەبەری ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی كۆمپانیای جایکای ژاپۆنی

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ست به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر كرا، كه‌ له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی ژاپۆنی "جایكا" جێبه‌جێ ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ له‌ په‌یجی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بڵاوكرایه‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر، جیا لە رێكخستنەوەی گەشەی شار، ره‌چاوی دوو خاڵی گرنگیش ده‌كات‌، كه‌ بریتین له‌ لایەنی ژینگەپارێزی و بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی.

وه‌ك راشیگه‌یاند، وه‌زیری شاره‌وانیی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری و لایه‌نی په‌روه‌ندیداری حكومه‌ت و بەڕێوەبەری ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی جایکا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندیداری كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر به‌شدار بوون و وه‌زیری شاره‌وانی داوای له‌ تیمەكانی حكومەت كرد، كه‌ لە ئەركی هەمواركردنەوەكەدا بەشدارن، دڵسۆزانە كارەكەیان بكەن و پابەندی كات بن و هەست بەو بەرپرسیارییەتییە بكەن كە لە ئەستۆیانە، چونكە وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا ماستەرپلان بۆ چەندان ساڵی داهاتوو رێڕەوی شار دیاری دەكات.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/5/2022) بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دەست بە كارەكانی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كرا، كە لەگەڵ ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی (جایكا) جێبەجێ دەكرێت.

لە كۆبوونەوەیەكدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە دوای كۆشش و كاری جددیی بەردەوام، دەست بە هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر دەكرێت و سوپاسی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد، كە لە چەندان بواری جیاوازدا هاوكار و پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانن و بەشێكی ئەو هەماهەنگییانە لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەكرێن، هیواشی خواست ئەم هەماهەنگییە بەردەوام بێت و كار و پرۆژەی زیاتری لێ بەرهەم بێت.

ساسان عەونی داوای لە تیمەكانی حكومەت كرد، كه‌ لە ئەركی هەمواركردنەوەكەدا بەشدارن، دڵسۆزانە كارەكەیان بكەن و پابەندی كات بن و هەست بەو بەرپرسیارییەتییە بكەن كە لە ئەستۆیانە، چونكە ماستەرپلان بۆ چەندان ساڵی داهاتوو رێڕەوی شار دیاری دەكات.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی شیگیهیکۆ سوگیتا، بەڕێوەبەری ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی جایکا لە ژاپۆن، تاکیۆ ئۆچی، راوێژکاری تەکنیکی جایکا لە ژاپۆن، یو یۆشیدا، نوێنەری جایکا لە بەغدا، کاۆری کۆننۆ، راوێژکاری پڕۆژەکان لە بەغدا، ئامۆژگار حەوێزی، بەڕێوەبەری پێشکەوتووی پڕۆگرامەکانی جایکا لە عێراق، کۆزۆ ئۆنۆ، راوێژکاری پڕۆژەکان لە کوردستان، جەلال محمد، بەڕێوەبەری پێشکەوتووی پڕۆگرامەکانی جایکا بەڕێوەچوو. هەروەها لە تیمی حكومەت ژمارەیەك راوێژكار لە ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی، جێگری پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیی و بەڕێوەبەر لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و چەند وەزارەتێكی دیكەی پەیوەندیدار ئامادە بوون.

سەرەتای ئەمساڵ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی (جایكا) لێكتێگەیشتنی پرۆژەی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێریان بەشێوەی مینحە واژوو كرد، كە پایتەختی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە، لە رووی شارسازی و چەندان سێكتەری گرنگەوە، دەخاتە قۆناغێكی نوێی گەشەسەندنەوە.

هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر، جیا لە رێكخستنەوەی گەشەی شار، لایەنی ژینگەپارێزی و بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی خاڵی گرنگن كە رەچاوی كراوە.

كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كۆمپانیای جایكا بو ده‌ستپێكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی هه‌ولێر

H.B