ئه‌گه‌ر ئه‌م ماسییه راوبكه‌یت؛ چی لێده‌كه‌یت؟

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كه‌سێكی دانیشتووی شووگهر لاند، به به‌له‌مێكه‌وه به‌ره‌و چه‌می ته‌كساس رۆیشت، بڕیاری نه‌دابوو چ جۆره ماسییه‌ك راو ده‌كات، به‌ڵام بڕیاری دابوو ده‌بێت ماسییه‌ك راو بكات.
بایتۆن مۆر، خه‌ڵكی شوگه‌ر لاند-ی ویلایه‌تی ته‌كساسه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو رۆژی 13ی ئایار ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت كه چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد، ماسییه‌كی زه‌به‌ڵاحی چنگكه‌وت، كه كێشه‌كه‌ی 300 پاوه‌ند (136 كیلۆگرام) و درێژییه‌كه‌ی 8 پێ (2 مه‌تر و نیو) بوو.
سایتی هیستن كرۆنیكل بڵاویكردووه‌ته‌وه، مۆر ره‌تیده‌كاته‌وه شوێنی ئه‌و چه‌مه به‌دیاریكراوی ئاشكرا بكات، له‌پێناو پاراستنی ماسییه زه‌به‌لاحه‌كان له راوكردن، به‌ڵام له یۆتۆب به‌ته‌واوی راوكردنی ماسییه‌كه‌ی له رێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.

مۆر -ی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، كاتێك كه بهكرهی قوڵاپی ماسیگره‌كه‌ی جۆڵا و رایكێشا وایزانی قه‌دی دره‌ختێكه بووه به قوڵاپی ماسیگرهكهیهوه و له‌ژێر ئاوه‌كه‌دا گیریخواردووه، بۆیه نه‌یده‌توانی بهكرهی خلۆكه‌ی ماسیگره‌كه هه‌ڵكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وساته‌ی كه ماسییه‌كه ده‌ست به جوڵه ده‌كات، تێده‌گات ئه‌و شتێكی زه‌به‌ڵاحی راوكردووه، بۆیه سه‌ره‌تا ترسا، وایزانی تیمساحه، "هه‌ستمكرد تازه شۆفێرێك كه چۆن تازه فێری شۆفێری بووه و له‌سه‌ر رێگه‌كه‌ی ئه‌ملاوئه‌ولا ده‌كات و منیش به‌دوای ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه خۆم هه‌ڵواسیوه، ئاوه‌ها ماسییه‌كه‌ش ئه‌ملاو ئه‌ولای بهمن ده‌كرد". ئه‌و وه‌های وت.
مۆر سه‌ره‌تا ته‌واو ماندوو ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ماسییه‌كه به‌وپه‌ڕی هێز و توانای خۆیه‌وه ده‌یویست بچێته‌وه ناو قوڵایی ئاوه‌كه، بۆیه ته‌واو ماندوو بووم".

مۆر به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له راوی ماسیدا هه‌یه توانی وا لهماسییهكه بكات به شێوه‌ی بازنه‌یی مه‌له‌بكات، ئه‌میش به‌رده‌وام ئاراسته‌ی خۆی ده‌گۆڕی، چونكه ئه‌و پێیوایه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ رایكێشایه دوور نه‌بوو ماسییه‌كه به‌ره‌و چه‌مه‌كه رایكێشێت.
ئه‌و ماسییه‌ی كه مۆر راوی كردووه پێده‌وترێت (ماسی گار)، به‌پێی ویكپیدیا: ماسی گار گه‌وره‌ترین ماسییه له ئاوی شیرین-دا ده‌ژیی و زیاتر له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هه‌رچه‌ند له زۆر شوێنی دیكه‌ش بینراوه و راو كراوه، به‌پێی تۆماری به‌به‌ردبووه‌كان گرووپی ماسی گار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كریتاسێۆس-ی سه‌ره‌تایی كه 100 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌كات، مۆر سه‌باره‌ت به ماسی گار ده‌ڵێت "ئه‌وان گه‌وره و به‌هێزن و كێشیان زۆره".
كاتێك مۆر ماسییه‌كه‌ی نزیك لێواری چه‌مه‌كه كرده‌وه، گوریسێكی له شێوه‌ی هه‌ڵقه ئاماده‌كردبوو بۆ شهتهكدانی ماسییه‌كه و له‌ناوقه‌دی به‌ست.
مۆر له‌وكاته‌دا كه ماسییه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی هێنایه لێواری چه‌مه‌كه، به ئامێرێكی پێوانه‌ی درێژی، هه‌وڵی پێوانی درێژی ماسییه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی دا، گوتیشی: "درێژییه‌كه‌ی 8 پێ و 2 ئینج بوو، ناوقه‌دی 48 ئینج بوو، كه ئه‌مه‌ش بیركارییانه لێكیدهیتهوه 300 پاوه‌ند ده‌كات".
پێده‌چێت راوكردنه‌كه‌ی مۆر ژماره‌ی پێوانه‌ی ماسی گار-ی له ویلایه‌ته نهشكاندبێت، چونكه ساڵی 1953 كه‌سێك راوی ماسییه‌كی گار-ی كردووه 302 پاوه‌ند بووه.
بۆ دیاریكردنی تۆمارێكی نوێ له ویلایه‌تی ته‌كساس ده‌بێت ماسییه راوكراوهكه له‌سه‌ر ته‌رازوویه‌كی باوه‌ڕپێكراوی ده‌وڵه‌ت كێش بكرێت.
د. سۆلۆمۆن دیڤد زانای ئیكۆلۆژی له زانكۆی نیكۆڵس ده‌ڵێت: "ئه‌م پرۆسه‌ی راوكردنه ده‌شێت ترس دروست بكات له‌سه‌ر راوی ماسییه گه‌وره‌كان"، به‌ڵام مۆر له‌بری ئه‌وه‌ی ترس بخاته سه‌ر له‌ناوبردنی ماسییه گه‌وره‌كان، پاش راوكردن و پێوانه‌كردن و تۆماركردنی ڤیدیۆكه‌ی، ماسییه‌كه‌ی خسته‌وه ناو چه‌مه‌كه و ئازادی كرد، بۆیه دیڤد ده‌ڵێت: "سه‌ردانه‌وێنم بۆ مۆر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ماسییه‌ی ئازاد كردووه".

هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری ئه‌مه‌ریكییه‌كان راوكردنی ماسی وه‌ك حه‌ز و خولیا سه‌یرده‌كه‌ن و دوای راوكردن ماسییه‌كه ئازادده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مۆر كردوویه‌تی شایانی رێزلێنانه، "ماسییه‌كان به‌ته‌واوی ده‌یانتوانی له ئاوه‌كانی ته‌كساس-دا هاتووچۆ بكه‌ن كاتێك (ترومان) سه‌رۆك بوو". ئه‌و وه‌های وت.
هه‌ریه‌ك له دیڤد و مۆر-یش ته‌مه‌نی ئه‌و ماسییه‌یان به 50-100 ساڵ خه‌مڵاندووه، به‌رزترین ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی كه بۆ ماسی گار تۆماركراوه، درێژییه‌كه‌ی 8 پێ و 5 ئینج و كێشه‌كه‌ی 327 پاوه‌ند بووه و مه‌زنده كراوه ته‌مه‌نی 95 ساڵ بوو بێت، به‌ڵام دێڤد ده‌ڵێت: "ده‌شێت ماسی گار له چه‌می ته‌كساس-دا هه‌بێت ته‌مه‌نی 100 ساڵ بێت".
مۆر ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی 6 ساڵ بوو خولیای پاراستنی ئاژه‌ڵی كێوی هه‌بووه، ئه‌ویش كاتێك سه‌یری فیلمێكی VHSی (راوچییه‌كی تیمساح)ی كرد، له‌دوای ئه‌وه‌وه بڕیاریدا ئه‌و ده‌یه‌وێت وه‌ك ستیڤ ئیرۆن-ی راوچی تیمساح بێت، "زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌وه بكات كه‌من ده‌یكه‌م، ته‌نیا و ته‌نیا هه‌وڵی ئه‌وه بدات له هه‌ندێك شوێندا لاسایی من بكاته‌وه" ئه‌و وه‌های وت.
یوتیوب شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی خولیاكانی مۆر بووه، له‌وێوه ده‌ستی پێكرد و 11 ساڵی له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هیوستن به‌سه‌ربردووه.
له‌و رێگه‌یه‌وه بینه‌ری ڤیدیۆكانی زیادیكردوو بووه سه‌رچاوه‌ی ده‌ستكه‌وتنی دارایی باش بۆ مۆر.
ئێستا كه‌ناڵه‌كه‌ی مۆر له یوتیوب 81 هه‌زار بینه‌ر یان به‌شداربووی هه‌یه، كه تایبه‌تمه‌نده به ڤیدیۆی كاست-نێت، تێیدا ئه‌وه نیشانده‌دات كه چۆن ماسیگره‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك به خێرایه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر ماسی له ئاوه‌كه ده‌رده‌هێنن.
یه‌كێك له‌و ڤیدیۆیانه یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه، بۆیه ده‌ڵێت: "تێگه‌یشتم كه ده‌توانم به‌م كاره بژێوی ژیانم دابینده‌كه‌م".
ئێستا مۆر به پله‌ی یه‌كه‌م له چه‌م و ده‌ریاچه و ته‌نگه‌به‌ره‌كانی هیوستن راوی ماسی ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك جار ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌تی ته‌كساس یان له كه‌ناره‌كانی كه‌نداوی ئه‌مه‌ریكا ڤیدیۆكانی تۆمارده‌كات.
مۆر خاڵێك ده‌خاته‌ڕوو بۆ قسه‌كردن ده‌رباره‌ی ته‌كنیكی نوێی راوكردنی ماسی كه نه‌بێته هۆی قڕكردن، هه‌روه‌ها ئه‌و رێگایانه‌ی كه نه‌بێته هۆی كوشتنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان.
مۆر ده‌ڵێت: "خه‌ڵك به‌گشتی كه راوی ماسی ده‌كه‌ن، گرنگی به پاراستنی ناده‌ن، به‌ڵام هه‌ر سه‌یری ڤیدیۆكانی ماسی گرتن ده‌كه‌ن".
مۆر پێداگری له‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر بتواتێت وا له‌خه‌ڵك بكات سه‌یری ڤیدیۆكان بكات؛ ئه‌وا ده‌توانێت له رێگه‌ی ڤیدیۆكانییهوه زانیاری له‌سه‌ر پاراستنی ماسی و زینده‌وه‌ران دابنێت، وتیشی: "ده‌مه‌وێت نیشانی بده‌م بۆچی هه‌ندێك ماسی نه‌ك راوكردنی خۆشه، به‌ڵكو گرنگیشه بۆ ئازادكردن".