فینلاند بە فەرمی نیازی خۆی بۆ چوونە ناو ناتۆ ڕاگەیاند

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ یەكشەممە 15ـی ئایاری 2022، حکومەتی فینلاند بە فەرمی نیازی خۆی بۆ چوونە ناو هاوپەیمانێتی ناتۆ راگەیاند.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، دوای کەمتر لە مانگێك لە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە لە رۆژی 24ـی شوبات ئەنجامیدا، جوڵەی چوونە ناو ناتۆ لەلایەن فینلاندەوە دەستی پێکرد، کە ئەمەش گۆڕانکاریەکی گەورە لە سیاسەتی ئەو وڵاتەدا پیشان دەدات.
لەلایەکی دیکەوە سویدیش کە زیاتر لە دوو سەدەیە لەڕووی سەربازیەوە بێ لایەنە، چاوەڕێ دەکرێت دوای فینلاند هەوڵی چوونە ناو ناتۆ بدات و راگەیەندراوێکی هاوشێوە بڵاوبکاتەوە، هاوکات پارتی سۆسیال دیموکراتی دەسەڵاتداری سوید پشتگیری لە هەوڵی ئەندامێتی لە ناتۆ دەکات.
هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی پەیوەندیکردنی سوید و فینلاند بە ناتۆوە رایانگەیاند، "رەتی دەکەینەوە رەزامەندی بدەین لەسەر هاتنە ناوەوەی سوید و ناتۆ، چونکە ئەو دوو وڵاتە داڵدەی کادرەکانی پەکەکە دەدەن."
ئۆفیسی سەرۆکایەتی فینلاندیش رایگەیاندبوو، ساولی نینیستۆ، سەرۆکی فینلاند بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییهكهی کردووە و لە بابەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ ئاگاداری کردووەتەوە.
کۆشکی کریملنیش لە راگەێندراوێکدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەوە گوتی: سەرۆك پوتن بە سەرۆکی فینلاندی گوتووە، وڵاتەکەت هیچ هەڕەشەیەکی لەسەر نەبووە، بەڵام بە بوونە ئەندام لە ناتۆ، چیتر وڵاتێکی بێلایەن نییە و ئەم هەنگاوە هەڵەیە. ئەم هەنگاوەی فینلهندا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ دەبێت.
پێش ئەنجامدانی ئەم پەییوەندیە تەلەفونییەش، بهرهبهیانی ئهمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا فینلاند بڵاویکردەوە، كۆمپانیای راونوردیكی رووسیایی ناردنی تهزووی كارهبای بۆ وڵاتهكهیان راگرتووه.
كۆمپانیا رووسییهكە لەلای خۆیەوە رایگهیاندبوو، فینلهندا هیچ بڕه پارهیهكی كارهبای نهداوه و بهو هۆیهوه بێبهش كراوه له تهزووی كارهبا.
جێگری نوێنهری رووسیاش له نهتهوه یهكگرتووهكان گوتی: "له ئهگهری به ئهندامبوونی فینلهندا و سوید له هاوپهیمانی باكووری ئهتڵهسی "ناتۆ" دوور نییه خاكی ئهو دوو وڵاته ببێته ئامانجی هێرشهكانی رووسیا."