نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له پرسه‌ى شێخ خه‌ليفه بن زايد ئال نه‌هياندا ده‌كات

K24 - هەولێر:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ـی ئایار / مایۆی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خه‌ليفه بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى كۆچكردووى ئيماراتدا، گه‌يشته ئه‌بوزه‌بى و له‌لايه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيماراته‌وه پێشوازى لێ كرا.
نێچيرڤان بارزانى، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆيان و گه‌لى كوردستانى به شێخ محمه‌د بن زايد ئال نه‌هيان خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئال نه‌هيان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئيمارات گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى بۆ هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه خاوه‌نشكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌شدارى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى و ستايشى خۆيان و وڵاته‌كه‌ى بۆ دۆستايه‌تى و هاوسۆزيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات دووپات كرده‌وه.
شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون.


