هۆشیار زێباری: دۆخی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار

"ره‌تی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه‌، دادگا له‌ بڕیاره‌كانیدا لایه‌نگیری ده‌كات"
هۆشیار زێباری
هۆشیار زێباری

K24 - هەولێر:

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، دۆخی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی چه‌قبه‌ستوویی "سیاسی و ئه‌منی" مه‌ترسیدار.

هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، "بۆ پاراستنی عێراق له‌م دۆخه‌یدا‌ ته‌واوی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌سته‌كه‌وته‌كان، هه‌ره‌سیان هێناوه‌".

هۆشیار زێباری راشیگه‌یاند، "ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ره‌تكرایه‌وه‌، دادگا له‌ بڕیاره‌كانیدا لایه‌نگیری ده‌كات، هاووڵاتیانیش یه‌كه‌مین زیانلێكه‌وتووی ئابووری و ئه‌منین".

هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌وان درك به‌ مه‌ترسی دۆخه‌كه‌ ناكه‌ن".

زێباری له‌ تویته‌كه‌یدا گوتی: "بۆ رزگاركردنی نیشتمان، پێویسته‌ هه‌موو لا پێداچوونه‌ بكه‌ن و هه‌نگاوێك بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌".

ده‌قی تویته‌كه‌
ده‌قی تویته‌كه‌