ئه‌مینداری حزبی ئوممه‌ی عێراقی: قسه‌كانی سه‌در ئاماژه‌ن بۆ پێكدادان و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مینداری حزبی ئوممه‌ی عێراقی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شه‌قام چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ره‌تكردووه‌ته‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌تی په‌كخستووه.
مه‌حموود حوسێن عگه‌یلی، ئه‌مینداری حزبی ئوممه‌ی عێراقی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، "به‌داخه‌وه پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق گه‌یشتووه بنبه‌ست، له‌ماوه‌ی 7 مانگی رابردووش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامدراوه".
عگه‌یلی راشیگه‌یاند، هاوپه‌یمانی سێقۆڵی كارنامه‌ی واقیعی چاكسازی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی خسته‌ڕوو، كه دووره له پشكپشكێنه و هه‌ژموونی ده‌ره‌كی.
ئه‌مینداری حزبی ئوومه‌ی عێراقی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پڕۆژه‌ی هه‌ماهه‌نگی سێقۆڵی بۆ ئه‌وه بوو هه‌ڵه‌كانی پێشوو چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌داخه‌وه ده‌یبینین كه پیلانگێڕیی و ده‌ستوه‌ردان هه‌یه".
مه‌حموود حوسێن عوگه‌یلی گوتی: "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌موو شتێكی له‌ده‌ستداوه، ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێكبهێنریت ئه‌وان ده‌كه‌ونه ناو زه‌لكاوی سیاسیی عێراق، چونكه ئه‌وان له‌سه‌ر پاره، پۆست، پاسه‌وان و كورسی راهاتوون، له ئێستادا شه‌قام ئه‌وان ره‌تده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ له تویته‌كه‌ی باسیكرد، راسته و پیلانگێڕی هه‌یه، فشاری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی‌دا هه‌یه، جیا له‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی سێقۆڵی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێرن، حكومه‌ت پێك نه‌هێنن".
ئه‌و سیاسییه عێراقییه روونیكرده‌وه، "قسه‌كانی سه‌در، ئاماژه‌ن بۆ پێكدادان و خۆپیشاندانی زیاتر، پێویسته دادگای فیدڕاڵی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بكات كه په‌رله‌مانیان په‌كخستووه، پێویسته بڕیارێكیان له‌دژ ده‌ربكات".
عگێلی باس له‌وه ده‌كات، "ئێمه له مانگی 5 داین و بوودجه‌ی گشتیمان نییه، كێ له‌مه به‌رپرسه، ئه‌و هه‌موو لێكه‌وته‌ی كه له جه‌نگی ئۆكرانیادا هه‌بوو، ده‌بوایه ئێستا ئێمه كار بۆ ئه‌م دۆخه بكه‌ین".
ده‌شڵێت: "ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی هه‌یه له عێراق، به‌تایبه‌ت ئێران، ترس له پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز هه‌یه، كه گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی كاتیۆشا ده‌ته‌قێنن دادگایی بكرێن، به‌داخه‌وه هه‌ندێك سیاسیی وه‌ك به‌گرێگیراو بۆ وڵاتان ئیش ده‌كه‌ن".