کۆمپانیایەکی ئیتاڵیا ئەژماری یۆرۆ و روبل بۆ کڕینی گازی رووسیا دەکاتەوە

له‌سه‌ر داوای مۆسكۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
روبل و یۆرۆ
روبل و یۆرۆ

K24 - هه‌ولێر:

کۆمپانیای ئینی ئیتاڵی بۆ وزە رایگەیاند، بڕیاریانداوە ئەژماری تایبەت بە یۆرۆ و روبلی رووسی لە بانکی "گازپرۆم بانک" بکەنەوە، تاوەکو لە رێگەیەوە شایستەکانی کڕینی گازی رووسیای پێ بدەن، ئامانجیش لەو هەوڵە پابەندبوونیانە بە داواکاری مۆسکۆ.

ئەو کۆمپانیایە لە راگەیاندراوێکدا ئاشكرای كرد، پێویستە لەسەریان بڕی پارەکە بدەنەوە، ئێستا ناتوانن لە رێگەی ئاڵوگۆڕ بە یۆرۆ یان رێوشوێنێکی دیکە ئەنجامی بدەن، کە پێشێڵی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا نەبێت بەسەر مۆسکۆدا.

کۆمپانیای ئینی ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە رێوشوێنە نوێیەکان لە رووی تێچوون و مەترسییەکان بێلایەن بێت و پێچەوانەی سزاکان نەبێت، کە بەسەر مۆسکۆدا سەپێندراوە.