گۆڕی لیا ههڵدهدرێتهوه

K24 – سلێمانی:
بەهۆی گومانێکی زۆر لەسەر رووداوی پەلاماردانی ئەو سەگانەی لیای تەمەن دە ساڵانیان لەگەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی خوارد، لیژنەیەک پێکهێنراوە و وا بڕیارە ئەمڕۆ (ههینی 20ـی ئایار / مایۆی 2022) گۆڕەکەی هەڵبدرێتەوە.
سەرچاوەیەک بە کوردستان 24 راگەیاند، دادوەر بە هەماهەنگی چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار لە گفتوگۆدان لەسەر ئەوەی کە بڕیاری کۆتایی بدرێ بۆ ئەوەی گۆڕەکەی هەڵبدرێتەوە و راستی رووداوەکە بۆ دادگا و رایگشتی بڵاو بکرێتەوە.
باوکی لیای تهمهن ده ساڵ به كوردستان24ـی راگهیاند، لیژنەیەک بۆ راستی و دروستی لە رووداوەکە پێکهێنراوە ئەوان بڕیاری کۆتایی دەدەن لەسەر ئەوەی گۆڕەکەی هەڵبدرێتەوە یاخود نا.