بکوژی ئەو ژنەی دوێنێی بەردەڕەش دەستگیرکرا

"بكوژ  دانی بە تاوانەکەی داناوە"
بکوژی ئەو ژنەی دوێنێی بەردەڕەش دەستگیرکرا / فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
بکوژی ئەو ژنەی دوێنێی بەردەڕەش دەستگیرکرا / فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

K24 دهۆک:

پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكرای ده‌كات، دوای كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیركرا. 

پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، پیاوێک کە نیشتەجێی گوندی  نەزراوەی سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەشە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ژنەکەی دەکوژێت و رادەکات و ئامادە نەبوو خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی و یاسا بکات.

ئەمرۆ لە راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی پارێزگای دهۆك ده‌ستگیركردنی بکوژی ژنەکەی بەردەرەشی راگه‌یاند.

پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بكوژ  دانی بە تاوانەکەی داناوە.

بەگوێره‌ی زانیارییەکان ژنەکە دایکی 5  منداڵ بووە و دوێنێ رۆژی دووشەممە 23ـی ئایار / مایۆی 2022 لەلایەن مێردەکەیەوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراو ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای دهۆك ده‌ستگیركرا.