ئۆكرانیا به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نوێ تانكه‌كانی رووسیا تێكده‌شكێنێت
K24 - هه‌ولێر:
بۆیه‌كه‌مجار له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، كیێڤ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنێت بۆ تێكشكاندنی تانكه‌كانی رووسیا، كه راسته‌خۆی ته‌نكه‌كان ده‌كاته ئامانج.
سوپای ئۆكرانیا گرته ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "كامیكازی" تانكێكی سوپای رووسیا تێكده‌شكێنێت، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئۆكرانیا به‌م شێوه‌یه رووبه‌ڕووی تانكی رووسی ببێته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، تانكێكی سوپای رووسیا تێكده‌شكێت و دووكه‌ڵی لێ به‌رزده‌بێته‌وه‌و گرته‌كه 44 چركه‌یه و له به‌شی دووه‌می ڤیدیۆكه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری "كامیكازی" به ئاراسته‌ی تانكێكی سوپای رووسیا ده‌فڕێت، دواتر خۆی پێداده‌كێشێت و دیمه‌نه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك نیشان ده‌دات.
سوپای ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "كامیكازی" ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵده‌گرێت و راسته‌وخۆ تانكی دوژمن ده‌پێكێت، به‌جۆرێك زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت، كه چاكناكرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له هێرشه‌كه‌دا تۆماركراوه، سه‌ربازانی سوپای رووسیا به‌هۆی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری "كامیكازی" كوژراون.