فەرمانگە دادییەکان پێویستیان به فه‌رمانبه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
فەرمانگە دادییەکانی ھەرێمی کوردستان پێویستیان به فه‌رمانبه‌ره و داوکارییەکیان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی کاروباری وەرگرتنەوەی قەرز لە کۆمپانیا و بازرگانان بە شێوەیەکی خێراتر جێبەجێ بکەن.
ئازاد رۆستەم، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە دادییەکان تایبەت بە کوردستان24 رایگه‌یاند، چەند فەرمانگەیەکی تایبەتیان کردووه‌تەوە و پێویستیان بە فەرمانبەرە، کە شارەزابن بۆ کاروباری ئەو فەرمانگانە.
گوتیشی: بۆ باشتر راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی خۆمان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، پێویستمان به فه‌رمانبه‌ری تایبه‌تمه‌ند و پسپۆڕه، له بواره‌كانی یاسایی، ژمێریاری، وردبینی و كۆمپیوته‌ر.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە دادییەکان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له رێگه‌ی وه‌زیری داده‌وه داوا له سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، له داموده‌زگاكانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بیه‌وێت راژه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، ئه‌وان به سوپاسه‌وه سوود له خزمه‌ته‌كانیان وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به شێوه‌یه‌كی باشتر مامه‌ڵه‌كان رایی بكه‌ین.