سلێمانی.. ئەو تۆمەتبارەی بە ئۆتۆمبێل لە ژن و منداڵێكی دابوو دەستگیرکرا

بە ئۆتۆمبێل لە ژن و منداڵەکەی داوە و هەڵاتووە
تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلەکەی
تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلەکەی

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە ژن و منداڵێكی دابوو دواتر هەڵاتبوو.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس كە دوو بریندار لە نەخۆشخانەی شارن و بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون، دەستبەجێ‌ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزرێتەوە كە رووداوەكەی پێ ئەنجام دراوە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، جگە لە دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئەو تۆمەتبارەش دەستگیرکرا كە بە ئۆتۆمبێلەکە لەو ژن و منداڵەی داوە و هەڵاتووە .

ئەوەش خرایەڕوو، تۆمەتبار (ب ، ح ، ك لەدایكبووی 1970 ) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.