گۆرانیبێژێك له ئاهه‌نگ ته‌ندروستی تێكده‌چێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
كرشنا كۆمار كوناس، گۆرانیبێژی هیندی، كه به "كیه كیه" ناسراوه، شه‌وی رابردوو له‌كاتی ئاهه‌نگێكی راسته‌وخۆ له ناكاو تووشی ماندووبوون ده‌بێت و ته‌ندروستی تێكده‌چێت، جه‌ماوه‌ره‌كه‌ش دوایین چركه‌ی به‌ر له مردنه‌كه‌ی تۆمار ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "هیندستان تایمز"، كۆناس له كۆنسێرتێك له شاری "كولكاتا"ی رۆژهه‌ڵاتی هیندستان، خه‌ریكی گۆرانی گوتن بووه، له‌ناكاو ته‌ندروستی تێكده‌چێت و به‌په‌له بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام له رێگه گیانی له‌ده‌ستدا.
گیان له‌ده‌ستدانی كۆناس (ته‌مه‌ن 53 ساڵ) له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هیندستان ده‌نگدانه‌وه‌ی درووست كرد، ته‌نانه‌ت "ناریندرا مودی" سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستانیش سه‌ره‌خۆشی خۆی راگه‌یاندووه.
كۆناس ژماره‌یه‌ك گۆرانی بۆ فیلمه‌كانی بۆلیۆد تۆماركردووه و چه‌ند ئه‌لبوومێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌رده‌وامیش له‌شاره‌كانی هیندستان كۆنسێرتی هه‌بووه.
گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه كۆناس له كۆنسێرته‌كه‌دا ماندووبوونی پێوه‌دیاره و ته‌ندروستی تێكده‌چێت، بۆیه هاوكاره‌كانی له‌سه‌ر شانۆ دووری ده‌خه‌نه‌وه و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ی دوایین ساتی كۆنسێرته‌كه‌ی بووه به‌ر له مردن.
Legendary Indian playback singer Krishnakumar Kunnath popularly known as KK passes away at the age of 53 due to heart failure after performing live in Kolkata. Big loss for music industry. "The voice of love is gone."Two big losses in 3 days.🙏💔#RIPKK#RIPLegend#sidhumoosewala pic.twitter.com/FNGSQcKECr
— BILAL (@i8ilal) May 31, 2022