سزاکان بۆ سەر کەرتی گازی رووسیا زیان به‌ ئه‌ڵمانییه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت

ئه‌ڵمانیا ساڵانه‌ زیاتر 5 ملیار یۆرۆ زیانی پێده‌گات
گازی رووسیا
گازی رووسیا

K24 - هه‌ولێر:

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "فلیت ئێم زۆنتاگ"ی ئەڵمانی، بەهۆی سزاکانی سەر رووسیا بە تایبەت بۆ کۆمپانیاکانی گازپرۆم گێرمانیا و کۆمپانیاکانی دیکە ساڵانە پێنج ملیار یۆرۆ زیان بە ئەڵمانیا دەکەوێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەکاربەرانی گاز لە ئەڵمانیا ناچارن ساڵانە 5.4 ملیار دۆلاری دیکە خەرج بکەن، تاوەکو دەستیان بە گازی جێگرەوەی رووسیا دەگات.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە مانگی ئایاری رابردوو مۆسکۆ هاوکارییەکانی بۆ کۆمپانیای گازپرۆم گێرمانیا راگرت، کە لقێکی ئەڵمانی سەر بە کۆمپانیای گازپرۆم بوو، دوای ئەوەی بەرلین ئەو کۆمپانیایەی بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا خستە ژێر سەرپەرشتی خۆی.

وەزیری ئابووری ئەڵمانی رایگەیاند، رۆژانە پێویستیان بە 10 ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی هەیە، کە خەرجییەکەی لەسەر حکومەت 3.5 ملیار دۆلارە لە ساڵێکدا.