جان دۆست: په‌كه‌كه رۆژئاوای كوردستانی كرده قوربانی سیاسه‌ته وێرانكارییه‌كانی
K24- هه‌ولێر:
جان دۆست، نووسه‌ر، شاعیر و وەرگێڕی کوردی رۆژئاوای كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، په‌كه‌كه رۆژئاوای كوردستانی كرده قوربانی سیاسه‌ته وێرانكارییه‌كانی و نیازی هه‌بوو هه‌مان سیاسه‌ت له باشووری كوردستانیش په‌یڕه‌و بكات.
ئه‌م گوتانه‌ی جان دۆست له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "په‌كه‌كه ویستی باشووری كوردستانیش وه‌ك رۆژئاوای كوردستان لێ بكات، به‌ڵام له‌وێ پێشمه‌رگه هه‌بوون و هه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا ئه‌و وه‌رگێره‌ی رۆژئاوای كوردستان مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"ی به كه‌سێكی "نه‌زان" ناوبرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "ئێستا مه‌زڵوم عه‌بدی كه‌وتووه‌ته پاڕه‌پاڕ و داوا له رژێمی سووریا ده‌كات سنووره‌كانی بپارێزێت".
هه‌ر له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا روو له سه‌ركرده‌ی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "تۆ براكه‌ت بكه‌یته دوژمنی خۆت و هانا بۆ دوژمن به‌ریت! هه‌ی (جاهل)" ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش له زمانی عه‌ره‌بی به واتای "نه‌زان" دێت.
#PKK #Rojava kire qurbana siyaseta xwe ya wêranker. Li #Başûrê_Kurdistanê jî dixwest wisa bikin, lê #Pêşmerge hebûn/hene. Niha barebara Mezlûm Ebdî ye bangî rejîma #Sûriyê dike ku "sînorên xwe" biparêze. Tu birayê xwe bikî dijmin ji xwe tê hewara xwe bigihînî dijmin hey cahil.
— Jan Dost جان دۆست (@JanDost99) June 5, 2022
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له هه‌موو بۆنه‌كاندا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌منزیكانه ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر له سنووره‌وه بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه له هێزه كوردییه‌كان راده‌ماڵێت.
جان دۆست نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کوردە و لە ساڵی 1965 لە کۆبانێ لەدایك بووە. لە زانکۆی حەلەب بەشی بایۆلۆژیی تەواو کردووە. لە ساڵی 2000ەوە لە ئاڵمانیادا دەژی. بە شیعر دەستی بە کار کرد و یەکەمین دیوانی (قەڵای دمدم) ساڵی 1991 لە ئەڵمانیا و پاشان لە ھەمان ساڵدا لە ئەستەمبووڵدا بڵاویکردەوە.
ھەروەھا (دیوانی جان) ی لە دوبەی و ئیستەنبوڵ چاپکردووه. چەندین کتێبی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە. وەك: مەم و زینی ئەحمەدی خانی، کە ناوی ناوە (الدر الثمین فی شرح م‌م و زین)، بە چوار چاپ لە دیمەشق، بەیروت و دھۆك بڵاوبووەوە، پاشان کتێبی (عادات و رسووماتنامەی ئەکرادییە)ی مەلا مەحمووی بایەزیدی و رۆمانی (میرنامە) و دۆمانی (لابیرەنتا جنان - متاھە الجن)ی حەسەن مەتی بۆ پڕۆژەی ئەلکەلیمەی کردووەتە عەرەبی و لە ئەبوزەبی چاپکراون.
جگە لە وەرگێڕانی رۆمانی (مژاباد) و (مارتینی بەختەوەر) بۆ عەرەبی، ئینجاش هه‌ردوو رۆمانی (دم عای المئذنە) و (عشیق المترجیم)ی بە زمانی عەرەبی نووسیوه.
ئه‌و نووسه‌ره کۆمەڵێک شیعری سەییاب و ھەردوو رۆمانی (مھاباد بەر بەئۆڵەمپیادا خودێ) و (پەڕ)ی سەلیم بەرەکاتی کردوونەتە کوردی.
پاشان کتێبی (الحدیقە الناصریە)ی لە فارسییەوە کردووەتە عەرەبی و (قاموس بدائع اللغە)ی لە فارسییەوە کردووەتە کوردی.
H.B