حه‌لبووسی عێراقی جێهێشت
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 12ـی حوه‌زیران / یۆنیۆیی 2022) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندێكی په‌رله‌مان به‌ره‌و عه‌مان به‌ڕێكه‌وتن.
نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به داوه‌تی فه‌رمی (عەبدولکەریم دوغمی)، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن حه‌لبووسی سه‌ردانی ئه‌م وڵاته ده‌كات.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به گوێره‌ی خشتەی سەردانه‌كه‌ی، حه‌لبووسی چاوی بە شا عەبدوڵڵای دووەم، پادشای ئوردن و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە ده‌كه‌وێت.
ئه‌م پێشهاته دوای ئه‌وه دێت موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له په‌رله‌مانتارانی ره‌وته‌كه‌ی كرد، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌شی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن.
دوای پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی 73 ئه‌ندامی ره‌وته‌كه‌ی سه‌در، محه‌مه‌د حه‌لبووسی ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ریان نیشاندا.