هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند، میوانداری هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان كردووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی عێراق ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر واقعی ئابووری و خزمه‌تگوزاری وڵات كرا.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، هه‌رسێ سه‌رۆاكیه‌تییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، كه داوا له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان بكرێت، په‌نا بۆ یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی ببرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سه‌در له شه‌وی رابردوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دۆخێكی تایبه‌تی سیاسی هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌مڕۆش لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كان كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتیكرده‌وه، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له به‌رده‌وامیدان به هه‌نگاوی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی و به‌رده‌وامیدان له‌سه‌ر گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كان ده‌كاته‌وه، له‌پێناوه ته‌واوكردنی شایسته‌ی ده‌ستووری و پێكهێنانی حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی".
له به‌یاننامه‌كه‌ى چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیواخوازه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان بكه‌وێته گفتوگۆ، به‌ڵام رێز له بڕیاره‌كه‌ی كوتله‌ی سه‌در بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌گرن".
هه‌روه‌ها هاتووه، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌شدارییه‌كی فراوان هه‌بێت و له ئاست خواست و داواكاری گه‌له‌كه‌ماندا بێت له‌ڕووی ئاسایش و سه‌قامگیری و ژیانێكی خۆش و رۆڵی عێراق و پێگه‌كه‌ی له ناوچه‌كه و جیهان به‌هێز بكات".
H.B