"راهێنه‌رایه‌تیكردنی پاریس له لایه‌ن زینه‌دین زیدان ده‌بێته ڕاستی"
زینه‌دین زیدان به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی و گریگۆری دوبونی راهێنه‌ری جه‌سته‌یی گه‌شتی ده‌وحه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به میری قه‌ته‌ر بكه‌وێت و رێككه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی پاریس سانجێرمان بكات.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه زینه‌دین زیدان له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه و سه‌ردانی قه‌ته‌ری كردووه و به ته‌واوه‌تی له راهێنه‌رایه‌تی پاریس سانجێرمان نزیكبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: گه‌شته‌كه‌ی زیدان بۆ ده‌وحه به ته‌نیا نه‌بووه، به‌ڵكوو دوو نزیكترین كه‌سی متمانه‌پێكراوی له‌گه‌ڵ بووه، یه‌كه‌میان ئالان میگلاكۆی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانییه‌تی كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1996ـه‌وه وه‌كو یاریزان و راهێنه‌ر سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانی زیدانی لایه و سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كاره‌كانی ده‌كات، كه‌سی دووه‌میش گریگۆری راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی كه دوایینجار كه زیدان گه‌ڕایه‌وه بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید گریگۆری له‌گه‌ڵدا بوو.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ، زینه‌دین زیدان گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 25 ملیۆن یۆرۆ، له ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ش مه‌رجێك هاتووه كه تێیدا له دوای مۆندیالی قه‌ته‌ر ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ زینه‌دین زیدان ره‌خسا نابێت پاریس رێگری لێ بكات.