زاخارۆڤا: گفتوگۆی سیاسیمان لەگەڵ هەولێر و بەغدا هەیە

"پەیوەندییەکانمان لە ئاستێکی باشدان و برەوی زیاتریان پێدەدەین"
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا

K24 : مۆسکۆ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: لەگەڵ هەولێر و بەغدا لەسەر ئاستە جیاوازەکان، بەردەوام گفتوگۆی سیاسیمان هەیە و پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەکانمان دەدەین.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە لەگەڵ هەولێر و بەغدا پەیوەندی فرەلایەن گەشە پێدەدەین و بەردەوام گفتوگۆی سیاسیمان هەیە، لەسەر ئاستە جیاوازەکان، باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانمان لە هەولێر و بەغدا بەکارایی کاروچالاکییەکانیان رادەپەڕێنن، پەیوەندییەکانمان لە ئاستێکی باشدان و برەوی زیاتریان پێدەدەین".

گوتیشی: "بێگومان هەلومەرج لەو ناوچەیەدا فۆڕمی جیاجیای هەیە و تەنگژەی تێدەکەوێت، بەڵام ژیان هەمیشە سەختی خۆی هەبووە، بۆیە ئێمە هەوڵدەدەین هەموو کێشە و پرسەکان بەشێوەی بنیادنەرانە چارەسەر بکەین، گەشە بە هەماهەنگی نێوانمان دەدەین".