رێنمایی دەدرێت بەو کەسانەی سەردانی ئێران دەکەن

بەبێ ئەو بەڵگەنامانه‌ سەردانی دەروازەی سنووری مەکەن
گەشتیاران لە حاجی ئۆمەران - ئەرشیف
گەشتیاران لە حاجی ئۆمەران - ئەرشیف

K24 – هەولێر

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لەبارەی کارتی ڤاکسین و ڤیزا کارت، رێنمایی دەدات بەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ئێران دەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەکردووە: "بەپیێ رێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران، تەنها بە پێدانی کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا (ڤیزا کارت) کە پشتڕاستی دەکاتەوە، ئەو کەسەی سەردان دەکات دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتووە، لە کاتی نەبوونی ڤیزا کارت پشت بە ئەنجامی  پشکنینی (PCR)ی نەرێنی (نێگەتیف) لە ماوەی (72) کاتژمێر دەبەسترێت".

داواشکراوە: "گەشتیاران بەبێ یەکێك لەو بەڵگەنامانەی لە سەرەوە باسکراون، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن، بۆ ئەوەی تووشی هیچ کێشە و گرفتێك و گەڕانەوە نەبن".