مۆسكۆ: گهنمی ئۆكرانیامان نهدزیووه
K24- ههولێر:
گوتهبێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگەیاند رووسیا دانەوێڵەی ئۆکراینای نەدزیووە.
پێسكۆڤ لە بارەی پێشهاتەکانەوە بۆ میدیاکاران دواو ئهوهشی خستهڕوو، ئەگەری گەیشتنە ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا هەیە بەڵام ئەمە کاتێک دەبێت کە تەواوی داواکارییەکانی رووسیا لەلایەن ئۆکرانیاوە جێبەجێ بکرێن".
گوتهبێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ ئاماژەی بەوەش دا، ئۆکرانیا ئەو مەرجانە بە باشی دەزانێت چین.
لەبارەی دەنگۆی ئیدارەی کیێڤیش کە گوایە رووسیا دانەوێڵەی ئۆکرانیای دزیووە، ناوبراو گوتی: "رووسیا هیچ جۆرە دانەوێڵەیەکی نەدزیووە".