بایدن بهرهو ئەڵمانیا بەڕێکەوت
K24- ههولێر:
ئاژانسی ههواڵی فرانس پرێس بڵاویكردهوه، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت بڕیارە لە میونشن بەشداری لوتکەی وڵاتانی G7 بکات و دواتریش بۆ بەشداری لە لوتکەی ناتۆ دەچێتە مەدرید.
به گوێرهی زانیارییهكانی ئهو ئاژانسه، سەرۆکی ئەمهریکا لە میونشن بەشداری لوتکەی وڵاتانی G7 و دواتریش دەچێتە مەدرید و بەشداری لوتکەی ناتۆ دەکات.
ههروهها فرانس پرێس ئهوهشی خستووهتهڕوو، هەردوو لوتکەکە باس لە لێکەوتەکانی شەری رووسیا و ئۆکرانیا دەکەن.
ئاماژه بهوه كراوه، لە G7 هاوکارییە داراییەکان بۆ ئۆکرانیا و بنیادنانەوەی ئەو وڵاتە و رووبەرووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و سووتەمەنی باسیان لێوەدەکرێت.
فرانس پرێس پتر روونیكردهوه، لە لوتکەی ناتۆ لە مەدرید باس لە ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆ و زیاتر کردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا و بەرەوپێشچوونە سەربازییەکانی رووسیا لە چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا دەکرێت.