ژن لەسەر تەندروستی خۆی دەبی چ بزانی

Kurd24

قۆناغی سێیەم (گوتاری سێیەم)

ماکەکان یان کارەلابەلاییەکان لەکاتى مەمکدان (موزاعەفات) complications

هەرچەندە شیردان کارێکی زۆر باشە، بەڵام لەوانەیە هەندێك ئاڵۆزیشی لەگەڵ بێتە پیش.

یەکەم: لەوانەیە گۆی مەمك تووشی سووتانەوە بکات، کە زۆربەی جار لە هەفتەی یەکەمی مەمکدان دەستپێدەکا. هۆی پەیدابوونی ئەو سووتانەوەیە، دروستنەگرتن و مژینی گۆی مەمکە لەکاتی شیرداندا، کە زۆر بە چڕی دەیگوشێت و دەیمژێ، دەبیتە هۆی پەیدابوونی سووتانەوە لە هەردووک سەرەگۆی مەمکەکان. بۆیە لەکاتی شیرداندا دەبی دایک ئاگادار بێت و هەموو گۆی مەمکی بخاتە ناو دەمی منداڵەکەی. دەبی بە هێواشی مەمکی لەدەم دەربهێنێ، گۆی مەمکی بە هەوای ژوور(هەوای سروشتی) وشک بێتەوە، چونکە پاشماوەی شیر و لیکاوی منداڵ مادەی باشی بۆ پێست تێدا. ئەگەر قەڵەشین لە گۆی مەمک پەیدا ببێ، لەسەر شیردان بەردەوام بێت و کەمێک کاتی مەمکدان کورت بکاتەوە. تیشکی ڕۆژ قەڵیشانی گۆی مەمک چاک دەکاتەوە، تیشکی(quartz lamp irradiation)  لێبدرێ، دەکرێ رۆنى (زەیتی) تەڕەی ناوکدارى وەکو (گێلاس و خۆخ) sea buckthorn)) یش بەکاربهێندرێ. لەڕاستیدا، شیر هەر بەخۆی دەرمانی چارەسەری تێدایە، بۆیە ئامۆژگاری دەکرێ، بە شیرەکە خۆی گۆی مەمک و خەرمانەى سەرەگۆیەکە (areola) چەور بکرێ. چارەسەری بەخاوێنکەرەوەى (Antiseptisk) وەکو (streptocid gentomecinemulsion) ئامۆژگاری ناکرێ، چونکە لەوانەیە بۆنەکەى منداڵ بترسێنێت و بە یەکجاری لە مەمک مژین دووری بکاتەوە. هیچ گومانێک نەمایە، کە منداڵ دایکى بە بۆنی مەمک دەناسێتەوە، بۆیەش هیچ ئامۆژگاری ناکرێ، گۆی مەمک بە سابوون بشورێ، چونکە زەیتی سروشتی لەناو دەبات و سووتانەوەکانى مەمک نزیکتر دەکاتەوە.

دووەم: موزاعەفات یان ماکەکانى (complication)ی مەمکدان: ڕاگیرانی شیر، لاکتۆزی پەنگخواردوو (stagnant lactostasis)، کە خەسڵەتی سووربوونەوە، ژانی لە(mammary gland)  و (tuberosity) هەیە، لاکتۆز یان سەرەتای هەوکردنی مەمک(incipient mastitis).  ئەگەر تای نەبی، دیارە کەناڵەکانی شیر بە (lumps) گیراون و ئەگەر چارەسەری نەکەی، دەبیتە هەوکردنی مەمک (mastitis) لەوکاتەدا چ پێویستە بکرێ:

1- لە شوێنی سووتانەوەکە شۆرکى (lotion) گەرم و شێدار دابنێ و 3 - 4 جار دووبارەی بکەوە، دەکرێ لە حەمامی گەرم خۆت بە ئاوی گەرم و بە سابوون بشۆی.

2- مەساجی مەمک بە ئاراستەی گۆی مەمک لەکاتی مەمکدان بکە.

3- زوو زوو مەمک بە منداڵت بدە.

4- جلی تەسک لەبەر مەکە و بەتایبەتیش سوخمەی (مەمکان یان ستیانى) تەسک بەکار مەهێنە.

5-  پاش هەر مەمکدانێک، مەمکەکانت بگوشە.

تەکنینکی مەمک گوشین (مەساج):

1- دەست بە مەساجی مەمک بکە.

2- بۆ پێشەوەی ببە.

3- پەنجەی گەورە لەسەرەوە و پەنجەی شادە و ناوەڕاست لە ژێر خەرمانە (areola) دابنێ.

4- پەنجەکانت بە قووڵی بۆ لای تەونی (شانەى) مەمك (breast tissue) بە ئاراستەی گۆی مەمک ببە.

5- پەستان لە بۆڕییەکانی شیرهەڵگر لەناوەوە و لە پشت گۆی مەمک بکە و بەریاندە.

6- بە پەنجەکانت دەوری گۆی مەمک بگوشە، بۆ ئەوەی شیرهەڵگرەکان هیچ شیریان تێدا نەمینێ.

سێیەم: ئاڵۆزییەکان: (complication)

هەوکردن (ئیلتیهابات)(mastitis)، نەخۆشیێکی میکرۆبییە (infection)، کە دەکاتە هەوکردن (inflammation)ی گۆی مەمک، قەرشین و راوەستانى شیر (stagnation)، کە لە ڕێگایانەوە بەکتریا دەچیتە(mammary gland)  ناو مەمک. لاوازیی بەرگری (مەناعە) لەم حاڵەتەدا دەوری زۆر گرنگی هەیە. لەگەڵ هەبوونی سووتانەوە قەبارەی مەمک زیاد دەکا، (becomes rude)، سوورهەڵدەگەڕی، گۆی مەمک و هەموو مەمک ئەستوور دەبی. هەروەها مەمک ژانی دێتێ، تای دێتێ و پلەی گەرمی بەرز دەبیتەوە، ژانەکەی بەجۆرێکە، هەر دەستت بە مەمکەکە بکەوی، ژانی زیاد دەکا. ئەگەر سووتانەوە وەدیارکەوت، زۆر پێویستە سەردانی پزیشک بکرێ. لەتەک سەردانی پزیشک لە هەمان کات دەبی:

- لەسەر مەمکدان بەردەوام بێ.

- جلی تەسەک لەبەر نەکرێ.

- پێش هەموو شیردانێک، نابی لەبیرى بکا، دەستەکانی خاوێن (تەعقیم) بکات و مەمکیشی گەرم بکا.

- مەمک بێ سابوون بشۆرێ.

- مەمکی بگوشی.

- لەکاتی پێویستیش دژەمیکرۆبەکان (ئەنتی بایۆتیک) بخوا.

هەشت رێنمایی بۆ باشتر شیردانی منداڵ (مەمکدانی optimal)

1- هەتا زووتر مەمک بدەیتە منداڵی تازە لەدایکبوو، هێشتا باشترە. لە نەخۆشخانەکانی ئێمە، پاش ئەوەی منداڵ لەدایک دەبی، یەکسەر لەسەر زگی دایکی دادەنێن و هێشتا ناوکیشی نەبڕدرایە، ئەوەش بۆ دروستبوونی پەیوەندی دایک و منداڵ (پێست لە پێست بخشێ). دانانی منداڵ لەسەر زگی دایکى، ئارەزووی مژین لای منداڵ دروست دەکا. هەر لەو کاتەشەوە دەکرێ منداڵ لە مەمک نزیک بکەیتەوە و شیری پێبدەی. دواتر دایک و منداڵەکە بۆ بەشێکی سەربەخۆ دەبەن. لەوێندەرێ دایک بەگوێرەی پێویست شیر بە منداڵی دەدا.

2- مندال زوو زوو شیری پێبدرێ، هەر داوای شیر بکا، دەبی شیری پێبدرێ، چ بە ڕۆژ بی یان بەشەو بی.

3- دەبی لە شەش مانگی یەکەم تەنیا شیری مەمک بە منداڵ بدرێ.

4- پاش شەش مانگ، دەکرێ هێواش هێواش، خواردنی دیکە بە منداڵ بدرێ، کە جێگرەوەی شیری بێ.

5- دەکرێ شیری مەمک هەتا دوو ساڵ و کەمێک زیاتر بەمنداڵ بدرێ.

6- لەسەر مەمکدان دەبی بەردەوامبیت، هەتا لەکاتێکدا دایک یان منداڵەکەش نەخۆش بن.

7- مەمە (بوتڵ – شوشە) بەکار مەهێنە.

8- دایکان دەبی بە ئەندازەیەکی باش خواردن بخۆن، بۆ ئەوەی برسی و تێنوویان نەبی.

زۆر گرنگە لە نیو سەعاتی یەکەم مەمک بە منداڵ بدرێ. زووتر دەستپێکردنی شیردان، دەبیتە یارمەتی بۆ هەبوونی پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان دایک و منداڵ، هەروەها منداڵ لە تووشبوون بەمیکرۆبەکان (infections) دەپارێزێت و دەبیتە یارمەتی خوێن دەرچوون لەدوای منداڵبوون و منداڵدان گچکە دەکاتەوە. دانانی منداڵ لەسەر سینگی دایک بە شێوەیەکی دروست، مژینی مەمک چڕتر دەکا، لەقەرشین و ڕەقی دەیپارێزێ. لەکاتی نەخۆشکەوتنی منداڵ، دەبی دایک لەسەر مەمکدان بەردەوام بێ. ئەگەر منداڵەکە بێهێزبێت و تواناى (تاقەتی) مەمک مژینی نەبێ، لەوکاتەدا دەتوانێ مەمکى بگووشێت و شیرەکە بچێتە ناو دەوی منداڵەکە.

جێگرەوەی شیری دایک بە شوشە مەمە و بۆ منداڵ قەدەغەیە. بەمدواییانە گرنگیێکی زۆر بە هێشتنەوەی دایک و منداڵ بە یەکەوە لە قاوشێکی نەخۆشخانەی منداڵبوون، بایەخی زۆری پێدەدرێ. ئەوە بەشێوەیەکی گشتی لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوونی روسیا بە عەمەلی پەیڕەو دەکرێت و قاوشی لەوجۆرە و تایبەت تەرخان دەکرێ، بۆ ئەوەی دایک و منداڵ بەیەکەوە بن. لەم حاڵەتانەدا، قەلوێرەی دایک و قەلوێرەی منداڵ دەبی لەتەنیش یەکتربن. لەتەنیشت یەکتربوونی دایک و منداڵ، ڕێگاخۆشکەرە لەهەر کاتێک پێویست بکا، دایک مەمک بە منداڵەکەی بدا.

 

وەرگێڕانی لە زمانی روسی د. مەغدید سەپان