به‌رپرسێكی نه‌یجیریا له‌كاتی لێپرسینه‌وه له‌هۆش خۆی ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاتێك به‌رپرسێكی نه‌یجیریا له‌كاتی لێپرسینه‌وه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌هۆش خۆی ده‌چێت، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری درووست كرد.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "ئه‌فیركا نیوز"، دانیال بوندی، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی ده‌لتای نه‌جیریا دوای كاتژمێرێك له دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵی، له‌هۆش خۆی ده‌چێت و ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه هه‌وڵی رزگاركردنی ده‌ده‌ن، ده‌می ده‌كه‌نه‌وه و رێگری له قوتدانه‌وه‌ی زمانی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی هه‌ناسه‌دانی نه‌گیرێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی تێیدا به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌یجیریا، كه له‌هۆش خۆی ده‌چێت، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی درووست كرد و باس له‌وه كراوه، ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه‌ی لێپرسینه‌وه روویداوه، "به ئه‌نقه‌ست بووه و بۆ خۆدزینه‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، نواندنی كردووه"
ئه‌و به‌رپرسه به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی 1.2 ملیۆن دۆلار لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، دوای ئه‌وه‌ی هۆشی هاتووه‌ته‌وه، بڕیاری ده‌ركردنی دراوه، دوای ئه‌وه‌ش به هاوه‌ڵی پۆلیسێك و دوو كه‌سی دیكه هۆڵی په‌رله‌مانی جێهێشتووه.
A Nigerian official fake fainted after he was grilled about missing funds. pic.twitter.com/l8kFfmmM3O
— Africa In Focus (@AfricaInFocus_) July 2, 2022