کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان ناکشێتەوە

"لە کارکردن لە کێڵگەی نەوتی ئەترووش بەردەوام دەبن"
کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان ناکشێتەوە
کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان ناکشێتەوە

K24 - هەولێر:

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی، کە نەیوست ناوی بڵاوبکرێتەوە تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێداچوونەوەیان بە ستراتیژییەتی کۆمپانیاکەدا کردووە و ئامادە نیین پشکەکانیان بفرۆشنەوە و لە هەرێمی کوردستان بکشێنەوە.

سەرچاوەکە راشیگه‌یاند، لە کارکردن لە کێڵگەی نەوتی ئەترووش بەردەوام دەبن و بە رەچاوکردنی بنەما ژینگەییەکان پەرە بە وەربەرهێنان لە سێکتەری نەوت و گاز دەدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر کۆمپانیاکە رایگەیاندبوو، پشکەکانیان لەپرۆژەکانی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشنەوە.