چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆدەبنەوە

"نووری مالیکی یەکێک دەبێت لە کاندیدەکان"
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی - ئەرشیف
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی - ئەرشیف

K24 - هەولێر

لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوای جەژن بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق  کۆدەبنەوە.

محەممەد سەیهوود، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوای جەژن بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق  کۆدەبنەوە.

گوتیشی "دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران بە هەماهەنگی لەنێوان لایەنەکان دەبێت، تەنانەت دەبێت رەزامەندی پەرلەمانتارانی سەربەخۆشی لەسەر بێت".

ئاماژەی بەوەشدا "نووری مالیکی بەهێزترین کاندیدی سەرۆک وەزیرانە".

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر بەشێک لەلایەنەکانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دژی کاندید کردنی مالیکی بوون.