یەکێتی: سکاڵاکەی لاهور جەنگی رەتکراوەتەوە

"ئەو دەنگۆیانە ھیچ ئەسڵ و ئەساسێكی نییە"
لاهور جەنگی
لاهور جەنگی

K24 – هەولێر

یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو سکاڵایەی لاهور جەنگی لە دادگای کەرخ-ی بەغدا تۆماری کردبوو رەتکراوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە: "دادگای كەرخ لە 12ی حوزەیرانەوە سكاڵای پارێزەر و بریکاری  لاھور جەنگی بورھان رەتكردووەتەوە، ئێمە لەبەر رێزگرتن لە رێكارە ئیداری و یاساییەكان پێمان باش نەبوو كە ھیچی لەبارەوە بڵاوبكەینەوە، بەڵام بۆ بنبڕكردنی چەواشەكاری و ژاوەژاوی ناڕەوا پێویست بوو بڵاوی بكەینەوە".

میدیای یەکێتی ئاماژەی بەوەداوە: "ئەو دەنگۆ و ژاوەژاوانەی لەم رۆژانی پشووی جەژنەدا بڵاوكراونەتەوە ھیچ ئەسڵ و ئەساسێكی نییە و دوورە لە راستییەوە".

لە 8/7/2021، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی لە پۆستی هاوسەرۆکی و ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتیی لە ریزەکانی خۆی دوور خستەوە. دوای ئەو رووداوانە لاهور جەنگی لە دادگای کەرخی بەغدا سکاڵای تۆمار کرد.

هەروەها یەکێتی لە میدیای فەرمی حزبەکەی، بۆ سەلماندنی رەتکردنەوەی سکاڵاکەی لاهور جەنگی، چەند نووسراوێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە.

بەڵگەکان
بەڵگەکان
بەڵگە
بەڵگە