پەیكەرێك بۆ ئالان كوردی دروستكرا

7 هێنده‌ی خۆیه‌تی
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ad2816f4-1818-43d2-ab08-a5bdfb266835/alan%20kurdi.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

پەیكەرێك بۆ ئالان كوردی لە شاری سلێمانی دروستدەكرێت، پەیكەرتاشێكی كورد ئه‌و كاره‌ هونه‌رییه‌ی بە ھەماھەنگی لەگەڵ كەسێكی دیكە ئه‌نجامداوه‌، كه‌ تێچووەكەی لە ئەستۆ گرتووە.

ئالان كوردی ئەو منداڵە كوردە بوو كە لە ئاوی ئیجەدا خنكا و دیمەنی خنكانەكەی بووە ھۆی ئەوەی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی ھەڵوێستیان لە بارەی رەوشی پەنابەرانەوە ھەبێت.

پەیکەری ئالان کوردی قەبارەکەی 7 ئەوەندەی قەبارەی ئالان خۆیەتی، دواهەمین کاری پەیکەرتاشی بەختیار هەڵەبجەییە و ماوەی 5 مانگی خایاندووه‌، خێرخوازێك تێچوی لە ئەستۆی خۆی گرتووە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە ناهاتە بەرچاوی کامێراکان.

ئەم هەڵوێستەش مانایەکی دیكه‌ی به‌ چیرۆکەکە و بە کارە هونەرییەکەی ئالان کوردی به‌خشی.

ئالان کوردی منداڵێکی سێ ساڵانەی رۆژئاوای کوردستان بوو، رۆژی 2 ی ئەیلولی 2015 لە رێگەی دا  بەرەو وڵاتی وڵاتانی ئه‌وروپا، لەناو دەریای ناوەراست خۆی خێزانەکەی خنکان.

بڵاوبوونەوەی وێنەی ئالان به‌خنكاوی له‌ لێواری ده‌ریادا، جیهانی هەژاند و وێنەکەش بوو بە سیمبولی پەنابەرانی جیهان.