سه‌در: ده‌بێت له مه‌ترسی تیرۆر بێ‌ئاگا نه‌بین
K24- هه‌ولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ئاشكرایكرد، سه‌درییه‌كان له‌ژێر چه‌تری مه‌رجه‌عیه‌ت و زانایانیان رێده‌كه‌ن، پێویسته له ریزی گه‌ل، چینی كه‌مده‌رامه‌ت و سته‌ملێكراوان بن.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) له تویتێكدا رایگه‌یاند، گوێڕایه‌ڵی خودای گه‌وره بن و یه‌كڕیزی نیشتمانی بپارێزین و ده‌ست له تایفه‌گه‌ری هه‌ڵبگرن.
سه‌در راشیگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌رمان رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه، سه‌نگی نیشتمان به‌هێز بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌شدا هاتووه، ده‌بێت توندوتیژی له دژی كه‌مینه‌كان، پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان بوه‌ستێنین و هه‌میشه له مه‌ترسی تیرۆر بێ‌ئاگا نه‌بین.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در گوتیشی: "پێویسته له ریزی گه‌ل، چینی كه‌مده‌رامه‌ت و سته‌ملێكراوان بین، بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ین، سه‌درییه‌كان له‌ژێر چه‌تری مه‌رجه‌عیه‌ت و زانایانیان رێده‌كه‌ن".
دوێنێ هه‌ینی، به فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، نوێژی ملیۆنیی لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌یان له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆتاییهاتنی نوێژه‌كه موقته‌دا سه‌در، له رێی تویتێكه‌وه سوپاسی نوێژخوێنانی ره‌وته‌كه‌ی كرد و هه‌روه‌ها سوپاسی خوای گه‌وره‌ی كرد، بۆ "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه".