هەناردەی نەوتی عێراق و سعودیە بۆ ئەوروپا زیادیکردووە

رۆژانە 2 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاسته‌وه‌ هەناردەی ئەوروپا دەکرێت
گێڵگه‌یه‌كی نه‌وت
گێڵگه‌یه‌كی نه‌وت

K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەدا عێراق و سعودیە رۆژانە زیاتر ملیۆنێک بەرمیل نەوتیان هەناردەی ئەوروپا کردووە.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی بلومبێرگ، هەریەک لە عێراق و سعودیە ئاستی هەناردەی نەوتیان بۆ ئەوروپا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە و لە سێ هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ئەوروپا، رۆژانەش یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی ئەوروپا کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی مانگی تەممووزدا لە رێگەی کەناڵی کەنداوی عەرەبی، کە زۆربەیان نەوتی عێراق بووە، هەناردەی بازاڕەکانی ئەوروپا کراوە، هەروەها کۆی ئەو نەوتەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەناردەی ئەوروپا دەکرێت، دەگاتە 2 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە، ئەم رێژەیەش بەراورد بە ساڵی رابردوودا 90% زیادیکردووە.