پێكهاتهی پێشبینیكراوی یاریی كلاسیكۆ

بارسێلۆنا و ریال مەدرید سبەی کاتژمێر 06:00ـی بەیانی لە ویلایەتە یەكگرتووەکانی ئەمریکا یاریی کلاسیکۆ دەکەن و رووبەڕوو دەبنەوە، هەردوو یانە دوایین یەکەمی مەشق و راهێنانیان کرد و بۆ یارییەکە ئامادەن.
ریال مەدرید پاڵەوانی لالیگا و ئەوروپا رۆژی هەینی دوایین یەکەی مەشق و راهێنانی ئەنجامدا پێش ئەوەی لە یاریی کلاسیکۆی دۆستانە رووبەڕووی بارسێلۆنا ببیتەوە، كه بڕیاره یارییهكه سبهی یەکشەممە کاتژمێر شەشی بەیانی بە کاتی کوردستان هەردوو جەمسەرە زلهێزەکەی ئەورووپا بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 60 هەزار هاندەر بەیەک بگەن.
لە دوایین یەکەی مەشقی شاهانەکان، دانی کارڤاخال بەشداری نەکرد بەهۆی وەرگرتنی چارەسەرهكان، بهوپێهی رۆژی پێنجشەممە لە راهێنانەکان لێدانی بەرکەوت.
لەلایەن خۆیەوە فێرلان مێدنی لە هۆڵی وەرزشی بە تەنیا مەشق و راهێنان کرد، کە ئەم یاریزانە بەهۆی ناتەندروستیەوە نەیتوانی بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکان بکات، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێ دەکرێت لە یارییەکە ئامادەبێت و بەشداری بکات، ئێدین هازاردیش بە هەمان شێوە بە تەواوی ئامادە نییە و بڕایاری کۆتاییش لەدەست کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەر دەبێت.
ئەم یارییە دەبێتە یەکەمین یاریی ئامادەکاریی ریال مهدرید بۆ وەرزی نوێ و دواتر رووبەڕووی کلەب ئەمریکا دەبێتەوە، پێش ئەوەی دەست بە وەرزی نوێ بکات و لە١٠ـی مانگی داهاتوو لە جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر فرانکفۆرتی ئەڵمانی یاریی دەکات و دوای چوار رۆژیش دەست بە هەڵمەتی پاریزگاریکردن لە ناسناوی لالیگا دەکات و لە یەکەمین تاقیکردنەوەی رووبەڕووی ئالمێریا دەبێتەوە.
رۆژنامهی ئاسی ئیسپانیا، پێكهاتهی پێشبینیكراوی بۆ یارییهكهی كلاسیكۆی نێوان ریال مهدرید و بارسێلۆنا بڵاوكردووهتهوه، پێشبینی كردووه لیڤاندۆڤسكی بهشێوهی سهرهكی یاری نهكات.
پێكهاتهی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتێگن
بهرگریكاران: ئالابا، ئیریك، كریستێنسێن و دێست
ناوهراستكاران: پێدری، بۆسكێتس و كیسی
هێرشبهران: ئانسو، ئۆبامیانگ و رافینها
پێكهاتهی پێشبینیكراوی ریال مهدرید
گۆڵپارێزان: كۆرتوا
بهرگریكاران: ئۆدریزۆلا، میلیتا، رۆدیگێر و ئالابا
ناوهراستكاران: سیبایۆس، چوامینی و كرووس
هێرشبهران: رۆدریگۆ، بێنزێما و ڤینسیۆس