وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: لەگەڵ هیچ هێرشێکی نوێی تورکیا بۆ خاکی عێراق و سووریا نین
K24 - ههولێر:
ئانالینا بایربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، لەگەڵ هێچ هێرشێکی نوێی تورکیا بۆ خاکی عێراق و سووریا نین و هەر شەڕێکی نوێ بۆ خەڵکی مەدەنی دەبێتە مایەی ئێش و ئازاری زیاتر.
وهزیری دهرهوهی ئهڵمانیا گوتی: نابێت بە پاساوی بەرگریکردن هێرشی دیکە بکرێتە سەر باکووری عێراق و باکووری سووریا، هەر شەڕێکی نوێ بۆ خەڵکی مەدەنی دەبێتە مایەی ئێش و ئازاری زیاتر، چونکە نا سەقامگیریی ناوچەکە دەبێتە بەهێزبوونەوەی رێکخراوەکانی هاوشێوەی داعش.
گوتیشی: مافی حکومەتی تورکیایە بەرگری لەخۆی بکات، ئێمەش دەزانین پەکەکە هەڕەشەیە بۆ تورکیا، هەر بۆیە پەکەکە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و ئەڵمانیا خراوەتە لیستی تیرۆر، بۆ هەر هەنگاوێکی پێچەوانە دەبێت بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت.