خۆپیشاندەران بەرەو ماڵی عەمار حەکیم دەچن

K24 – بەغدا
چەکدار جەمال پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوز بەرەو ماڵی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەچن".
خۆپیشاندەران بەربەستەکانی ناوچەی سەوزیان بڕی و کەمێک پێش ئێستا چوونە ناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ خۆپیشاندەران زۆربەی بارەگاکانی رەوتی حیکمەیان داخست.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر لە بەغدا خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و سەرەڕای هێزێکی زۆری ئەمنی، توانیان بەربەستەکانی ناوچەی سەوز ببڕن و جارێکی دیکە بچنە ناو هۆڵی پەرلەمان.
بەگوێرەی ئاماری تەندروستی عێراق تائێستا لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ 60 خۆپیشاندەر برینداربوونە.