پۆلیسی سلێمانی: دوو کەسمان بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتێک دەستگیرکردووە

"موه‌لیدەی مزگه‌وتێكیان دزیووه‌"
به‌ تۆمه‌تی دزینی موه‌لیده‌ 2 كه‌سی ده‌ستگیركرد
به‌ تۆمه‌تی دزینی موه‌لیده‌ 2 كه‌سی ده‌ستگیركرد

K24 – سلێمانی:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەسیان بۆ تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتێک دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر موه‌لیدەیەکدا گرتووە، کە تۆمه‌تباره‌كان لە مزگەوتەکە "دزیویانە".

پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ (31ی تەممووزی 2022) لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سوورداش دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە دزیان لە مزگەوتێکی سنووری مێرگەپان کردبوو.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە، دوای ئەوە بووە، کە سکاڵا له‌سه‌ر دزینی موه‌لیدەی مزگەوتێک تۆمارکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیشدا دەستگیراوە بەسەر ئەو موه‌لیدەیەدا، کە لە مزگەوتەکە دزراوە.

456456

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، هەر یەک لە (ب، ح، ع) لەدایكبووی 1991  و (ع ، ك، م)  لەدایكبووی 1979 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.

ماددەی 444 ی یاسای سزادانی عێراقی، تایبەتە بە سزادانی ئەو کەسانەی دزی دەکەن، لە شوێنی نیشتەجێبوون، خوداپەرستی، هێڵی ئاسن و فڕۆکەخانەکان، یان شوێنێک کە دیوار بە دەوریدا کرابێت، یان بۆ خزمەتگوزاری گشتی بێت، بەگوێرەی ماددەکە، دادگا دوای سەلماندن، تاوانباران سزادەدات، بە بەندکردن بە مەرجێک ماوەکەی لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.