لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌یانه‌وێت بگه‌نه باڵه‌خانه‌ی حكومه‌ت
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر داوای لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌دان لایه‌نگری ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌ڕێكه‌وتن.
لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوشێوه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا و ده‌یانه‌وێت بچنه سه‌ر دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و كاروباری حكومه‌ت په‌كبخه‌ن.
رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چوونه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌موو جووڵه‌یه‌كی نوێنه‌رانیان په‌كخستووه.
له به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌یانه‌وێت به هه‌مان شێوه كاروباری حكومه‌ت په‌كبخه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن چیدیكه كابینه‌ی حكومه‌ت كاره‌كانی رایی بكات.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێیان وایه مسته‌فا كازمی، لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در ده‌كات و به هۆی ئاسانكاریی هێزه ئه‌منییه‌كان لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در توانیویانه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له‌سه‌ر بڕیاری مسته‌فا كازمی، یه‌كه جیاوازه‌كانی هه‌واڵگری، دژه تیرۆر، پۆلیسی ئیتیحادی و هێزه تایبه‌ته‌كان له‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌ی حكومه‌ت خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه و ئه‌و هێزانه رێگه ناده‌ن، لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له باڵه‌خانه‌ی حكومه‌ت نزیك ببنه‌وه و هاوكات دیواربه‌ندێكی ئه‌منی توندی كۆنكرێتییان درووست كردووه.