ره‌وتی سه‌در: كشانه‌وه ته‌نیا له پارێزگاكانه

K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوایكرد خۆپیشانده‌ران هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و رێز له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگرن و داموده‌زگا حكومییه‌كان چۆڵ بكه‌ن، ره‌وتی سه‌در وه‌ڵامی دایه‌وه و رایگه‌یاند، "به‌رده‌وامین، كشانه‌وه ته‌نیا له پارێزگاكانه".
ره‌وتی سه‌در له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات، گوێ به سۆشیاڵ میدیا نه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "كشانه‌وه ته‌نیا له پارێزگاكانه و نه‌وه‌ك به‌غدا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه له خۆپیشاندان به‌رده‌وامن.