نرخی نەوتی برێنت بۆ 96.78 دۆلار دابەزی

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر:

نرخی نەوت لە دوایین مامەڵەکانیدا بۆ کەمترین ئاستی شەش مانگی رابردووی دابەزی و هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەنزین و نەوتی خاوی عەمبارکراوی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو داتایانە نرخی نەوت سەدا 4 بۆ کەمترین ئاستەکانی شەش مانگی رابردووی دابەزی، لە لایەکی دیکەشەوە بازاڕی نەوت کاریگەر بوو بە دوایین بڕیارەکانی ئۆپێک پڵەس بە زیادکردنی 100 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگی ئەیلوولدا.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بەرێژەی سەدا 3.76 بۆ 96.78 دۆلار دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 4 بۆ 90.66 دۆلار دابەزی، ئەوەش کەمترین ئاستە لە دوای مانگی شوباتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، فەرمانگەی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە هەفەی رابردوودا، نەوتی عەمبارکراو لە وڵاتەکە بە شێوەیەکی پێشبینی نەکراو بەرزبووەتەوە، بەهۆی سستبوونەوەی خواستیش بەنزینی عەمبارکراو بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.