قوباد تاڵه‌بانی: کۆی ئەزموونی شیعریی شێرکۆ بێکەس بریتییە لە خەمی کوردبوون
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی نۆ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شێركۆ بێكه‌سی شاعیردا (1940 - 2013) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا، كه به زمانێكی ئه‌ده‌بی داڕێژراوه، قوباد تاڵه‌بانی نووسیویه‌تی: شێرکۆ بێکەس لە رووی خەیاڵ و هەم لە رووی زمان و شێوازی نووسینی شیعرەوە، بە یەکێک لە شاعیرە گەورە و نوێخوازەکانی کورد دادەنرێت. کۆی ئەزموونی شیعریی شێرکۆ بێکەس بریتییە لە خەمی کوردبوون.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: کوردبوون بۆ ئەو ئازارێکی کەڵەگەت بوو، سەرچاوەی هێز و وزەی داهێنانی بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: ئەو، شاعیر و قسەکەری بەویژدانی هەموو ئەو تراژیدیانە بوو، کە کوردی پیادا تێ دەپەڕی.
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یشی نووسیوه: گەر ئێستا ئەو لە ناوماندا بمایە، دەبوو بەو دەنگە توڕە و بریندارە کوردانەیەی خۆی، چۆن چیرۆکی کچە یەزیدییە بە کەنیزەککراوەکانی بگێڕایەتەوە، چۆن باسی بە سوتماک کردنی نیشتمان و بە حەڵاڵکردنی خوێنی کوردی بهۆنیایەتەوە.
له كۆتاییشدا نووسیویه‌تی: ئێمە هەموومان لە کارەساتەکاندا، ئەوەی زۆر بیری دەکەین، ئەو دەنگە شیعریە مەزنەی ئەو پیاوەیە، کە دەیتوانی لەو دنیا جوانەی شیعری خۆیدا بەرگریمان لێ بکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (4ی ئاب/ ئۆگستی 2022)، نۆ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شێركۆ بێكه‌سدا تێده‌په‌ڕێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه زۆرێك له هاوڕێ و هه‌وادارانی له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه یادی كۆچی دوایی ئه‌و شاعیره‌ی كوردیان كردووه‌ته‌وه، كه به ره‌چه‌شكێنی شیعری نوێی كوردی داده‌نرێت.