پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی میدیایی ڕووداو
K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی میدیایی ڕووداو کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی ناوبراو، حاجی محەممەد عەلی محەممەد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز ئاکۆ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی ڕووداو:
کۆچی دوایی حاجی محەمەد عەلی محەمەدی باوکی بەڕێزتانمان بیست و بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان