به‌ریتانیا له‌ژێر گۆشار دایه
K24 – هه‌ولێر
به‌ریتانیا له ژیر گۆشار دایه بۆ به‌په‌له دانانی خشته‌یه‌كی كاری بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، پاش ئه‌وه‌ی كه له ریفراندۆمێكی مێژوویی‌دا ده‌نگ به ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا دا.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ژان كلود رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێت به په‌له دانوستانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستپێبكه‌ن.
ژان كلود به كه‌ناڵی ARD ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند به‌ریتانییه‌كان ده‌نگیان به ده‌رچوونیان له یه‌كێتی ئه‌وروپادا، هه‌ربۆیه پیویست ناكات تا مانگی تشرینی یه‌كه‌م چاوه‌ڕێی بكه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانی جیابوونه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤید كامیرۆن رۆژی هه‌ینی پاش ئاشكرابوونی ئه‌نجامی ریفراندۆم رایگه‌یاند له مانگی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ست له‌كار ده‌كێشته‌وه و كه‌سێكی تر پێویسته سه‌رۆكایه‌تی دانوستانی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات.
پێشتریش سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، فرانسوا ئۆلاند داوای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردبوو، به‌ڵام راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركل داوای خۆ پاراستن له گرتنه به‌ری هه‌ر جۆره بڕیارێكی به‌په‌له به‌رامبه‌ر به‌ریتانیا كردبوو.